دەست و دیاری ئەمڕۆی حکومەت بۆ هەڵەبجە

مەرزی سازان دەبێتە نێودەوڵەتی و کۆمەڵێ پڕۆژەی دیکەش دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ یەک کۆمەڵ پڕۆژەی گەورە بۆ هەڵەبجە راگەیەندرا، گرنگترینیان چارەنووسی مەرزە بەناوبانگەکەی سازانە.

نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە 06.10.2025 لە ئەنجومەنی وەزیران بوو لە هەولێر، لەوێ پێیان وتووە کە حکومەت قەراری لە پرۆژەی زۆر گرنگ داوە و وردە وردە دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنیان.

هەر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران نوخشە ناسیح و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران قسەیان بۆ میدیاکان کرد، ئومێد یەک بە دوای یەک پرۆژە بڕیار لێدراوەکانی ریزکرد، بەفەرمی ناساندی مەرزی سازان، لە دیارترینیان بوو.

ئومێد سەباح وتی: “بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە لەسەر ناساندنی مەرزی سازان بەشێوەیەکی فەرمی و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو رێکارە یاسای و ئیداریەکان دەگیرێنەبەر”.

مەرزی سازان لە دیوی خۆمانەوە دەکەوێتە گوندی سازان، 13 کیلۆمەتر لە سەنتەری هەڵەبجەوە دوورە، رووباری سیروان لە دیوی رۆژهەڵاتی دابڕیوە، لەوبەریشەوە مەرزەکە سەر بە پارێزگای کرماشانە.

لە هەڵەبجە دوو مەرزی دیکە هەن (پشتە و تەوێڵە) بەڵام هیچیان نێودەوڵەتی نین، لای حکومەت و ئیدارەی پارێزگاکە سازان بایەخی لە هەموویان زیاترە، ئەگەر بە فەرمی بناسێندرێت دەبێتە گرنگترن و نزیکترین مەرز لە نێوان هەرێم و ئێران کە پارێزگای کرماشان و قەزاکانی پاوە و جوانڕۆ دەبەستێتەوە بە پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانەوە.

ئەو کاتەی ئومێد سەباح بڕیارەکانی راگەیاند لە کامێراکانەوە 18 کەس لە ئیدارەی پارێزگاکە و خەڵکە دیار و ریشسپییەکانی هەڵەبجە دەرکەوتن و گوێیان بۆ بڕیارەکان دەگرت کە ئەمانە بوون:

– دابینکردنی 250 ملیار دینار بۆ پرۆژەکانی هەڵەبجە.
– دامەزراندنی 250 کەس لە خەڵکی پارێزگاکە.
– بۆردێکی تایبەتی تەندروستی بۆ بەرکەوتوانی کیمیایی دروست دەکرێت.
– دروستکردنی نەخشەی وەبەرهێنان بۆ هەڵەبجە.
– بایەخ بە ناوچە گەشتیارییەکان دەدرێت.

مەرزی سازان دەکرێتەوە

مەرزی سازان دەکرێتەوە

رێگاى مه‌رزى سازان به‌ درێژایی زیاتر له‌ 21 كیلۆمه‌تر...

رێگاى مه‌رزى سازان به‌ درێژایی زیاتر له‌ 21 كیلۆمه‌تر دروستده‌كرێت