شاندێكی خۆراكی هەولێر لە ئەڵمانیا بەشداریی پێشانگەیەكیان كردووە
بەشداریی پێشانگەیەكیان كردووە
شاندێكی خۆراكی هەولێر لە ئەڵمانیان
ئەرسەلان عەبدوڵا
شاندێکی کۆمپانیاکانی خۆراک لە هەولێر، بەشدارییان لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئەنوگا Anuga كردووە لە ئەڵمانیا.
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بڵاویكردەوە، بە هاوكاری ئەوان و بە هەماهەنگی نووسینگەی پەیوەندییەکانی ئەڵمانی بۆ کاری بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان AHK ، شاندێکی کۆمپانیا بازرگانییەکانی خۆراک لە شاری هەولێر بۆ بەشداربوون لە پێشانگەی ئەنوگا Anuga لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیان، كە لە ماوەی 3 تا 7ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایگەیاندووە، مەبەست لە بەشداربوونی کۆمپانیاکانیان بەهێزترکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانە لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا و هەروەها دەرفەتی دۆزینەوەی بازاڕی نوێ و سوودوەرگرتنە لە ئەزمونی ئەو وڵاتە، هەروەها سازدانی کۆبوونەوەی راستەوخۆیە لەگەڵ کۆمپانیا ئەڵمانییەکان.