محافزیش خۆی كوتا
له هه‌ولێر هەڵمەتی کوتان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی دەستیپێکرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى هه‌ولێر ده‌ستى به هه‌ڵمه‌تى كوتان كرد له دژى ئه‌نفله‌وه‌نزاى وه‌رزى و محافزیش بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان یه‌كه‌م كه‌س بوو له هه‌ڵمه‌ته‌كه ڤاكسینه‌كه‌ى وه‌رگرت و خۆى كوتى.
ڤاكسینه‌كه، پێکوتەیەکە کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ و رێگری لە تووشبون یاخود کەمکردنەوەی نیشانەکەنی تووشبون بە ڤایر‌وسی ئەنفلۆنزای وەرزی.
ئەو کوتانە رێگری لەتوشبوون بە ڤایرۆسی پەتای وەرزی دەکات و ئەو کەسانەشی دوای کوتانەکە توشی پەتا دەبن بەهۆی کاریگەری ڤاکسینەکەوە لەسەریان ئاسان دەبێت و زووتر تێیدەپەڕێنن.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ته‌ندروستى له باخى شارى هه‌ولێر بۆ خانه‌نشینان و به‌ساڵاچوان به‌ڕێوه‌چوو و بەڕێوەبەری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێریش دەستپێکی ئەم هەڵمەتەی لە سه‌نتەری خانەشینان بە گرنگ زانی و وتیشی “پێویستە هاوڵاتیان بەشداربن لە وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ئەنفلەوانزای وەرزی”.
هاوڵاتیان دەتوانن بۆ بەرگریکردن لە ئەنفلەوەنزای وەرزی، سەردانی ئەو بنکە تەندروستیانە بکەن کە لەسنوری شاری هەولێر دەست نیشانکراون کە بریتیە لە 26 بنکەی تەندروستی.