48 به 70
عێراق و ئێران 118 روفاتى جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌یان ئاڵوگۆڕكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له ناوچه سنووریه‌كانى پارێزگاى به‌سره، هه‌ردوو لایه‌نى عێراقی و ئێرانى 118 رووفاتى سه‌ربازه‌كانیان ئاڵوگۆڕكرد، كه هه‌ریه‌كه‌ى 70 روفاتیان راده‌ستى یه‌كترى كرده‌وه.
روفاته‌كان پاشماوه‌ى ئەو سەربازانەن كه لە شەڕی هەشتاکانی سەدەی رابردووی نێوان هه‌ردوو وڵات کوژراون.
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویان كرده‌وه، كه ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه لە دەروازەی سنووری شەلامچەی نێوان ئێران و عێراق ئاڵوگۆڕی نوێی پاشماوەکان ئەنجامدراوە. عێراق پاشماوەی 70 سه‌ربازى كوژراوى خۆی وەرگرتووە، کە زۆربەیان ناسنامەیان نەزانراوە، هه‌مانكات پاشماوەی 48 سه‌ربازى رادەستی ئێران کردووە.
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركانى سوپاى عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ لە رێوڕەسمێكدا له دەروازەی سنووری شەلامچە لە شاری بەسرە، پێشوازییان له رادەستکردنهوهی پاشماوەی شەهیدان كردووه
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، مه‌راسیمه‌كه بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ، بەشی یاسایی وەزارەتی بەرگری و بە سەرپەرشتی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور بووه و دواتر روفاته‌كانیان گواستنووهتهوه بۆ بەشی پزیشکی دادوەری لە بەغدا بۆ تەواوکردنی پشکنینە پزیشکییەکان.
شەڕی نێوان ئێران و عێراق، شەڕێکی چەکداری بوو ماوەی هه‌شت ساڵى خایاند لە مانگى ئەیلوولی 1980 ده‌ستیپێكرد و له 8.8.1988 یش كۆتایی هات و به‌هه‌زاران كه‌س له سه‌رباز و هاوڵاتى هه‌ردوولا بوونه قوربانى.