موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت - وێنە؛ ئەرشیفی 964
سبەینێ
مامۆستاسانى گرێبەست و فەرمانبەرانى هەمیشەیى و گرێبەست موچە وەردەگرن
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم بڵاوى کردەوە، سبەینێ دووشەممە، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
لە راگەیەنراوى وەزارەتى دارایى هاتوو،”رۆژی دووشەممە 6.10.2025، مووچەی مانگی تەممووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت”.
“هاوکات مووچەی مانگی تەمووزو مووچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2025ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( 1.7.2024، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت”، وەزارەتى دارایى وا دەڵێت.