هه‌ر پژمینت هات بڕۆ وه‌ریبگره
ڤاکسینێكی تایبه‌ت به پەتای وەرزی له ته‌واوى ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى كۆیه به‌رده‌ست كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌سنوورى قه‌زاى كۆیه ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى ئه‌و ڤاكسینه‌یان بۆ به‌رده‌ست كرا كه تایبه‌ته به پەتای وەرزی، ته‌ندروستی كۆیه‌ش هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە له‌ئه‌گه‌رى تووشبوونیان به‌م په‌تایه بێخه‌م بن.
ڤاكسینه‌كه، پێکوتەیەکە کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤ و رێگری لە تووشبون یاخود کەمکردنەوەی نیشانەکەنی تووشبون بە ڤایر‌وسی ئەنفلۆنزای وەرزی.
ئەو کوتانە رێگری لەتوشبوون بە ڤایرۆسی پەتای وەرزی دەکات و ئەو کەسانەشی دوای کوتانەکە توشی پەتا دەبن بەهۆی کاریگەری ڤاکسینەکەوە لەسەریان ئاسان دەبێت و زووتر تێیدەپەڕێنن.
ڤاکسینه‌كه، له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه بۆ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك پێویستى بێت بۆی به‌كارده‌هێنن و لە هه‌ریه‌ك له مەڵبەندی تەندروستی حاجی قادر، مەڵبەندی تەندروستی شەهید د. هندرێن، نەخۆشخانەی گشتی تەقتەق، مەڵبەندی تەندروستی شەهید کاکەرەش لە سکتان، مەڵبەندی تەندروستی سێگردکان، بنکەی تەندروستی دێگەڵە، بەردەستە و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی نزیکترین مەڵبەند و بنکەی تەندروستی بکەن بۆ بەکارهێنان.