لەبارەى فلێکس و پۆستەرەکانیان

شارەوانى رانیە هۆشدارى بە کاندیدان دەدات

وریا فەتاح

سەرۆکایەتى شارەوانى رانیە، ئاگادارى لیست و کاندیدەکان دەکات، لە ئینارەکانى کلکەى کۆڵێن و چەند شوێنێکى تر، بەهیچ شێوەیەک پۆستەر و فلێکسى بانگەشە هەڵنەواسن.

بەپێى ئاگادارییەکە، ئینارەکانی شەقامی گشتی کلکەی کۆلێن بۆ رانیە و ئینارەکانی گەرەکی نەورۆز و ئینارەکانی شەقامی رانیە قەلادزێ لە گەرەکی رزگار، رێگە پێدراو نین کە پۆستەر و ریکلامى بانگەشەى هەڵبژاردنیان پێدا هەڵبواسرێت.

جەختیشکراوەتەوە، هەر کاندیدێک و لیستێک پۆستەر و فلێکس بەو شوێنانەدا هەڵبواسرێت، جگە لە لێکردنەوەیان دەست بەسەر پۆستەرەکانیشیاندا دەگیرێت.