ئاگاداربن
هاتوچۆى سلێمانى روونکردنەوە بە شۆفێران دەدات؛ لەبارەى رووخانى پردەکەى تاسلوجە
964+
وریا فەتاح
پردە کۆنەکەی تاسڵوجە لە سلێمانی رووخێنرا و لە شوێن، پردێکی تازە دروست دەکرێت، هاتوچۆى سلێمانىش روونکردنەوە بە شۆفێران دەدات و داوایان لێدەکات ئەو ماوەیە بە وریاییەوە لێخوڕین بکەن و رێگا جێگرەوەکان بەکاربهێنن.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 4.10.2025 کاری روخاندنی پردە کۆنەکەی لای تاسڵوجە دەستیپێکرد و بەهۆیەوە ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبووە و رێگاى جێگرەوە بنیاتنراوە.
بەپێى ئەو ئەو ڤیدیۆیەى هاتوچۆى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، بەهۆى پێشەنگاى نێودەوڵەتى بۆ کتێب، قەرەباڵغییەکە زیاتر بووە.
لە ڤیدیۆکەدا، هاتوچۆى سلێمانى روونکردنەوەى لەبارەى رێگا جێگرەوەکان خستووەتەڕوو و دەڵێت: تا چارەسەرکردنى تەواوەتى شەش تیممان لەوێن و رێنمایى شۆفێران دەکەن.