"لە دوو دەیەی رابردوودا بێ وێنە بووە"

مانگی رابردوو نزیکەی 190 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون

964+

شۆڕش قادری

مانگی رابردوو نزیکەی 190 کەس لە زیندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون کە بەرزترین ئاماری مانگانەی لەسێدارەدانە لە دوو دەیەی رابردوودا و لەو ژمارەیەش 35 کەسیان کوردن.

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لانیکەم 187 بەندکراو لە زیندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون، لەو ژمارەیە 57 کەسیان بەنەتەوە فارس و 35 کەسیشیان کوردن، ئەوانی دیکەش، تورک و بەلوچ و عەرەبـن و خەڵکی ئەفغانستانیشیان تێدایە.

ئاماژە بەوەشکراوە، 90 کەسیان بەتۆمەتی کوشتنی بەئەقەست و 92ـیان لەسەر ماددە هۆشبەرەکان و پێنج کەسیشیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئایینی لەسێدارە دراون.

رێکخراوی هەنگاو دەشڵێت، ئەو ئامارە بەرزترین ئاماری لەسێدارەدانی مانگانەیە کە لە دوو دەیەی رابردوودا لە ئێران جێبەجێ کراوە، لە کۆی ئەو حاڵەتانەش تەنیا هەشت حاڵەتیان لە سەرچاوە فەرمییەکانی ئێران و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بڵاوکراونەتەوە.

"تەنیا لەمساڵدا 800 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون"

تەنیا لە مانگی پێنج 67 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون

تەنیا لە مانگی پێنج 67 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون