بەدەست کۆمپانیایەکەوە
دانیشتووانى کەڵەکن هاواریان لێ هەڵساوە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
دانیشتووانى گەڕەکى کەڵەکن لە سلێمانى، کۆبوونەوە و وەکخۆیان دەڵێن، بەدەست کۆمپانیایەکەوە ژیانیان نەماوە، نە رێگەیان ماوە بۆ هاتوچۆ، نە ئاو بۆ خواردنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.10.2025، ژمارەیەک لە دانیشتوانى گەڕەکى کەڵەکن کۆبوونەوە و بۆ 964 قسەیان کرد و وەک دەڵێن، چەند ساڵێکە بەهۆى کارى کۆمپانیایەکەوە کە پڕۆژەیەک دروست دەکات، نە رێگایان ماوە و نە ئاوى خواردنەوە.
وەک ئەوەى دانیشتوانى کەڵەکن باسى دەکەن، نە پاس نە تاکسى نایەت بۆ گەڕەکەکەیان، دەبێت رێگایەکى دوور ببڕن تا دەگەن بە شەقامى سەرەکى، بەهۆى شکانى بۆرى ئاوى ماڵانیش نە کۆمپانیا نە بەڕێوەبەرایەتى ئاو، خەمى لێ ناخۆن و چاکى ناکەنەوە بە ناچارى ساڵێک و حەوت مانگە بە تەنکەر ئاو دەکڕن.
ئەوان داوا دەکەن، بەڕێوەبەرى کۆمپانیا دەرگایان لێ بکاتەوە و گوێ لە کێشەکانیان بگرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح