سبەی سەردان بکەن

شارەوانی سلێمانی بۆ 359 خاوەن خانوو: مامەڵەی تاپۆکانتان تەواو بووە

964+

ژووری هەواڵ

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ناوی نزیکەی 400 خاوەن خانووی زیادەڕۆی بڵاوکردووەتەوە و داوایان لێدەکات سبەی سەردانیان بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 41.7.2024، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 359 هاوڵاتی کە داواکارییان پێشکەش بە پارێزگای سلێمانی کردبوو بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانیان مامەڵەکانیان تەواوبووە.

شارەوانی سلێمانی دەڵێت لەلایەن لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای (ژمارە سێی ساڵی 2019ـی هەموارکراو، وەڵامی یەکلاکەرەوە لەسەر ئەو خانوانە دراوە و دەبێت لە سبەینێوە سەردانی لیژنەی گوندەکان بکەن لە نهۆمی دووەمی سەرۆکایەتی شارەوانی بەمەبەستی زانینی ئەنجامی داواکارییەکانیان.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە بە فراوانکردنی سنوری 28 گوندی پارێزگای سلێمانی.

گوندەکان پێکهاتوون لە: قڕگە، قولەرەیسی سەروو، کەڵەکن، کانی گۆمە، کەنەسورە، قەرەتۆغان، ژاڵەی خواروو، خەلیفاوا، خێوەتە، مەلاداود، ئاوبارە، کانی بەردینە، فەرەجاوا، رازیانەی نوێ، شێخ وەیساوا، رازیانەی کۆن، ئاشە سپی، بەردەکەڕ، کۆسەی چەم، عەواڵ، بابان، ئالیاوە، هەوانە، سەماوات، ژاڵەی جەزجاف، داربەڕولە، کانی شینکە و ژاڵەی سەروو.

تاپۆکردنی خانووەکانی پێنج ناوچەی سلێمانی دەستپێدەکات

تاپۆکردنی خانووەکانی پێنج ناوچەی سلێمانی دەستپێدەکات