ناوبازاڕى کفرى رووناککرایەوە
تاریکى کۆتایى هات
بە 252 ملیۆن دینار؛ کفرى رووناککرایەوە
964+
وریا فەتاح
لەمشەوەوە، ناوبازاڕى کفرى رووناک کرایەوە و چیتر کێشەى تاریکیان نەما.
قائیمقامییەتى قەزاى کفرى بڵاوى کردەوە، ئەمشەو 1.10.2025، بە ئامادەبوونى قائیمقامى قەزاکە و بەڕێوەبەرى دابەشکردنى کارەبا، پڕۆژەى دانانى رووناکی بۆ ناو بازاڕی شاری کفری راگەیەندرا و رووناکییەکان هەڵکران.
بەپێى ئەو دیمەنانەى قائیمقامییەتى کفرى بڵاوى کردووەتەوە، دواى هەڵکردنى رووناکییەکان، ناوبازاڕى قەزاکە رووناک بووەتەوە و رزگاریان بووە لە شەوانى تاریک.
ئاشکراشکراوە کە پرۆژەی دانانی رووناکی بۆ ناو بازاڕی شاری کفری و رووناککردنەوەی شەقامە گشتییەکان، پرۆژەیەکی گرنکی سێکتەری کارەبایە لە کفری کە 252 ملیۆن دینارى تێچووە.