ئیتر لە فەیسبووک و ئینستاگرامیش پۆست ناکەن

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر خەرجییەکانی لێ گیرایەوە

+964

ژووری هەواڵ

خەرجییەکانی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کورتی هێناوە و ئیتر وەک جاران پۆست ناکەن.

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا -هەولێر لە پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام دەڵێت،
ئێستا و لەم کاتەدا، کە خەرجییەکان راگیراون، خزمەتگوزاریی پاسپۆرت و ڤیزا، کە پێشتر وادەیان بۆ دیاریکراوە، لە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی ئەمریکا لە وڵاتان بەردەوام دەبن بە پێی لەباریی دۆخەکە، لەگەڵ ئەوەشدا کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێن، لە پەیجەکەیان هیچ پۆستێکیان نابێت تا کاتی دەستپێکردنەوەی تەواوی کارەکانیان

(travel.state.gov) هەروەها بۆ داواکارییە بە پەلەکانیش دەڵێن، تکایە سەردانی بکەن بۆ زانیاریی دەربارەی دۆخی کارکردن و خزمەتگوزارییەکانیان.

سەبارەت بە دۆخە هەنووکەیەکانیش نووسیویانە، زانیاری خێرای پەیوەست بە سەلامەتی و ئاساییش لەم راگرتنە بەدەردەبن.

لێرە پۆستى کونسوڵخانەى هەولێر ببینە

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێ...

زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لێدرا