پێشتریش هەشت رادەست کراوە

لیستی موچەی مانگی نۆ رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا 

توانا نەقی

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی حەوت بڵاوکرایەوە، وەزارەتی دارایی دەمودەست ئەوەی بڵاوکردەوە کە لیستی موچەی مانگی نۆیان رادەستی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1.10.2025 وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لیستی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتریش وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەی راگەیاندبوو لیستی موچەی مانگی هەشتیش رادەستی بەغدا کراوە.

لە سبەینێ پێنجشەممەوە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی حەوتی موچەخۆرانی هەرێم دەکرێت، تا یەکشەممەی داهاتوو 5.10.2025 سەرجەم موچە خۆران موچەکانیان وەردەگرن.