لەناو کارگەی جگەرەکەی سلێمانی
لە تووتن ترشاندنەوە بۆ سینەمای لاکۆڵان
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
جیاواز لە هەموو سینەماکانی کوردستان، لەناو کارگەی جگەرەکەی سلێمانی سینەمایەکی خنجیلانە بۆ گەنجان کراوەتەوە بەناوی سینەمای “لاکۆڵان” تێیدا سەیری فیلمەکان دەکەن و دواتریش گفتوگۆی لەسەر دەکەن.
ئەو ژوورەی کراوەتە سینەما، ساڵانی زوو تووتنی تێدا ترشێندراوە، ئاریان ئەحمەد، بەڕێوەبەری سینەماکە بە 964ـی وت، بیرۆکەکە لەلایەن ناوەندی کەلتوری مێخەکەوە دانرا، ژوورەکە باگراوندێکی کۆنی هەیە و هەربۆیەش ناوماناوە لاکۆڵان، گرنگیمان بە لایەنی بازرگانی و کەشخەیی شتەکە نەداوە، تایبەتە گەنجان و خشتەی فیلمەکانیش لە پەیجی فیلمەکە بڵاودەکەینەوە.
ژوورەکە بە پەردە و کورسی رەنگاو رەنگ رازاوەتەوە و نرخی 1000 دینارە چوونەژووەرەوە، بەڵام هەندێک فیلمیش نرخەکەی زیاترە و گرانترینیان 3 هەزارە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح