29 ساڵە

ویستی کارەبای هۆتێلەکە چاکبکاتەوە، خۆی گیانی لەدەستدا

+964

رێباز خدر- هەولێر

کەمێک لەمەوبەر گەنجێکی تەمەن 29 ساڵان بە ناوی عەلی شاکر مەرعان، لە کاتی چاککردنەوەی کێشەیەکی کارەبادا لە یەکێک لە هۆتێلەکانی هەولێر، گیانی لەدەستدا.

نێچیروان ئیدریس دراوسێ و هاوڕێیەکی نزیکی گەنجەکە، بە 964ـی وت، ئەو گەنجە دانیشتووی کۆمەڵگای شاخۆڵانی سەر بە قەزای بەحرکە بووە و لە هەمان هۆتێلدا کاری کردووە، دوای ئەوەی کێشەیەک لە کارەبای هۆتێلەکە دروست دەبێت و هەوڵی ئەوە دەدات کە چاکی بکات، بەڵام کارەبا دەیگرێت و گیان لە دەست دەدات.

عەلی شاکر، دانیشتووی کۆمەڵگای شاخۆڵانە لە سنوری قەزای بەحرکە سەر بە پارێزگای هەولێر، وەکو ئیشپێکەری مۆلیدە کاری کردووە پێشوو تر، دوای ئەوە واز لەم کارەی دەهێنێت و دەبێت بە کارمەندی هۆتێلێک لە شاری هەولێر .

پیاوێکی تەمەن 55ساڵ بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

پیاوێکی تەمەن 55ساڵ بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا