کشتوکاڵ چی دەڵێن؟
سیدەکان کەشەکە لەباربوو پێنج هێندە هەنگوینەکەی زیادی کردووە
964+
ده‌شتی عارف
هه‌نگه‌وانانی سیده‌كان ئه‌مساڵ بڕێكی باشیان له هه‌نگوین به‌ده‌ست هێناوه و به به‌راود به‌ساڵی رابردوو، پێنج به‌رانبه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان زیادی كردووه، هۆكاره‌كه‌شی گونجاوی كه‌ش و هه‌وایی ئه‌مساڵ بووه.
پار ساڵ له سنوری سیده‌كان ته‌نیا شه‌ش تۆن هه‌نگوین به‌رهه‌م هاتبوو بۆ ئه‌مساڵیش سه‌روو 31 تۆن هه‌نگوین به‌رهه‌م هاتووه.
ئەمڕۆ سێشەممە 30.9.2025، عیمران محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سیده‌كان به 964ـی وت، به‌رهه‌می هه‌نگوینی ئه‌مساڵ زۆرباش بووه به به‌رارود به ساڵی رابردوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی له باری كه‌شوهه‌وا بووه، چونكه بۆ ده‌ست كه‌وتنی هه‌نگوینی باش پێویستە، كه‌ش و هه‌وایه‌كی ته‌واو گونجاوی هه‌بێت، نابێت سارد بێت نابێت گه‌رم بێت، زۆر باران ببارێت خراپه، كه‌م ببارێت به‌هه‌مان شێوه خراپه.
پار ساڵ له سنووری سیده‌كان ته‌نیا شه‌ش تۆن هه‌نگوین به‌رهه‌م هاتبوو بۆ ئه‌مساڵیش سه‌روو 31 تۆن هه‌نگوین به‌رهه‌م هاتووه، بەرێوەبەری کشتوکاڵی سیدەکان دەڵێ، كه ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كی زۆره به‌بەراورد به پارساڵ، نرخی هه‌ر كیلۆیه‌ك هه‌نگوینیش له نێوان 25 بۆ 150 هه‌زار دیناره بۆ ئه‌مساڵ ئه‌میش به‌پێی جۆر و كوالێتی هه‌نگوینه‌كه ده‌گۆڕێت.
ئاماره‌كان بۆ بەرهەمی ساڵی 2025 لە سیدەکان:
ژماره‌ی هه‌نگه‌وان: 192
ژماره‌یی پووره هه‌نگ: 6 هه‌زار و 357
به‌رهه‌می تێكڕای یه‌ك پووره هه‌نگ: پێنج كیلۆگرام
تێكرای به‌رهه‌می هه‌نگوین: 31 هه‌زار و 785 كیلۆگرام (31 تۆن و 785 كیلۆ)
________________________
ئاماره‌كان بۆ بەرهەمی ساڵی 2024 لە سیدەکان:
ژماره‌ی هه‌نگه‌وان: 200
ژماره‌یی پووره هه‌نگ: 6 هه‌زار
به‌رهه‌می تێكڕای یه‌ك پووره هه‌نگ: یه‌ك كیلۆ گرام
تێكرای به‌رهه‌می هه‌نگوین: 6 هه‌زار كیلۆ (6 تۆن)
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا