قوتابیانی کورد لە مەککە
لە ناو 11 وڵاتی عەرەبیدا پلەی یەکەمیان بۆ کوردستان هێنایەوە
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
پێنج خوێندکار کە بەاداریان لە خولی بیرکاریی هزری بۆ تەمەنە جیاوازەکان کردبوو، توانیتیان ئەنجامی زۆر باش بەدەست بهێنن و پلەی یەکەمیش بۆ خۆیان مسۆگەربکەن.
مەبەست عەباس مامۆستای سەرپەرشتیار بە 964ی وت،” سەربەرزم لە ناو 11 وڵاتدا توانیمان ئاڵای کوردستان بەرزبکەینەوە و ئەو پلە نایابەش بەدەست بهێنین.
وتیشی،”خوێندکاری هەر 11 وڵاتەکە لە مەککەی پیرۆز کۆکرابوونەوە، کوردستانیش وەک هەرێمێکی جیا لە عێراق بەشداریی کرد، پرسیارەکانیش دابەشکرابون بەسەر سێ ئاستدا، ئاسان و مامناوەند و قورس.
پێنج قوتابی لە کوردستان بەشداربوون، ویستمان لە هەموو ئاستەکان ئەنجاممان هەبێت، خۆشبەختانە توانیمان پلەی یەکەم لە ئاستی قورس و پلەی دووەم و سێیەم لە ئاستەکانی تر مسۆگەر بکەین، مامۆستا مەبەست وادەڵێت.
ئاماژەی بەوەش دا، تەنیا ئەمساڵ بەشداریی سێ پێشبڕکێیان کردووە، لە هەرسێکیاندا ئەنجامی یەکەمیان بەدەست هێناوە.
بە گوێرەی لێدوانی مامۆستا مەبەست بۆ 964، قوتابی هەموار یەعقوبی تەمەن 10ساڵ توانی لە ئاستی قورس پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، بە وەڵامدانەوەی 150 پرسیار لە ماوەی پێنج خولەکدا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا