"بەشەکەی خۆم گۆڕی و چوومە کوردی"

هەڤاڵ ئەبوبەکر: با خێزانەکان رێپیشاندەری قوتابییەکانیان بن نەک رێیان بۆ دیاری بکەن

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی داوا لە خێزانەکان دەکات، رێپیشاندەری قوتابییەکانیان بن، نەک رێیان بۆ دیاری بکەن.

چەند رۆژێکە پێشانگای نێکست ستێپ لە سلێمانی بەڕێودەچێت و  بە هەزاران قوتابی دەچنە ئەوێ و گفتوگۆ دەکەن و فۆڕم پڕ دەکەنەوە بۆ ئەوەی بزانن ساڵانی داهاتوو چی بەچی دەکەن، ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانیـش لەوێ بوو، پەیامنێری 964 چووە لای و لێی پرسی ئامۆژگاری چییە بۆ دەرچووانی پۆلی 12، ئەو وەک ئەزمونی خۆی باسی کرد و وتی، “با نمرە و حەز و توانستەکانی خۆیان بکەن بە سێکوچکەیەک بۆ ئەوەی بژاردەی راستی خۆیان هەڵبژێرن و تەنیا بۆ ئێستا بیر نەکەنەوە، بەڵکو بیر لە کۆتایی رێگاکە بکەنەوە”.

داوای لە خێزانەکانیش کرد، با فشار لە منداڵەکانیان نەکەن و رێگایان بۆ دیاری نەکەن، بەڵکو دەبێ رێگایان بدەن خۆیان بیر بکەنەوە و بە پشتیوانیکردن لێیان، رێپیشاندەریان بن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر باسی ئەوەشیکرد کە کاتی خۆی لە پۆلی 12ـی ئامادەیی لە بەشی زانستی بە کۆنمرەی 76 دەرچووە و چووەتە پەیمانگای تەکنیکی موسڵ، بەڵام دواتر چووەتە زانکۆ و بەشی دڵخوازی خۆی، کوردی هەڵبژاردووە و زۆریش سەرکەوتوو بووە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

هەڤاڵ ئەبوبەکر: بەڵێ بۆ سلم و سەلام، نا بۆ شەڕ، نا بۆ ئی...

هەڤاڵ ئەبوبەکر: بەڵێ بۆ سلم و سەلام، نا بۆ شەڕ، نا بۆ ئیستیسلام

هەڤاڵ ئەبوبەکر چوار پارچەی کوردستانی کردووە بە یەک و ح...

هەڤاڵ ئەبوبەکر چوار پارچەی کوردستانی کردووە بە یەک و حاجیانیش لە هۆتێلی پێنج ئەستێرە دەمێننەوە