وەزارەتی رۆشنبیری:

“بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تاوان و رووماڵكردنی راستەوخۆی قەدەغەیە”

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی کوردستان بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تاوان و رووماڵكردنی راستەوخۆی  قەدەغە کرد و و دەڵێت، خەڵكانێك ئەو بابەتانە بۆ بەكارهێنانی سیاسی و هاندان و دووبەرەكی و ئاژاوە دەقۆزنەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردووەتەوە، لە گشتاندنێكی وەزارەتی رۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بۆ گشت میدیا بینراو و بیستراوەكان نێردراوە، بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی تاوان و تۆمەتباران و رووماڵكردنی راستەوخۆی تاوانەكان قەدەغە كراوە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، پیشاندانی تۆمەتبار و شوێن و كاتی ئەنجامدانی شەڕ و تاوانەكان، لە ڕووی یاساییەوە كاریگەریی گەورەی لەسە ڕێڕەوی لێكۆڵینەوە دەبێت، لە هەمان كاتدا كاریگەریی لەسەر لایەنی كۆمەڵایەتی و دەروونیی خەڵك هەیە، ئەوەش كێشەی خێزانی و ناوچەیی و نەتەوەیی دروست دەكات، چونكە خەڵكانێك ئەو بابەتانە بۆ بەكارهێنانی سیاسی و هاندان و دووبەرەكی و ئاژاوە دەقۆزنەوە.

وەزارەتی رۆشنبیری داوا لە گشت میدیا بینراو و بیستراوەكان دەکات، بە هیچ شێوەیەك وێنە و ڤیدیۆی هیچ ڕووداوێكی تاوان و شەڕێك بڵاونەكەنەوە، هەروەها رووماڵی ڕاستەوخۆی شوێنی ڕووداو قەدەغەیە.

پێشتریش فەرمانگەی میدیا و زانیاری رووماڵی رووداوەکانی تاوانی قەدەغە کردووە و 964ـیش لەمێژەیە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و رووماڵی رووداوەکانی پەیوەندیدار بە کوشتن و خۆکوشتن و تاوانی قەدەغە کردووە و خۆ لە قەرەیان نادات.

"خۆتان بەدوور بگرن لە رووماڵی هەواڵی تاوان و چۆنیەتی ئەنجامدانی"

فەرمانگەى میدیا و زانیارى: لەمەودوا رووماڵی تاوان قەدە...

فەرمانگەى میدیا و زانیارى: لەمەودوا رووماڵی تاوان قەدەغە دەکرێت