گوێزى ناسنامەى هەورامانە

لە تەوێڵە فیلمى دۆکیۆمێنتارى “گوێز” نمایش دەکرێت

964+

وریا فەتاح

گوێزى هەورامان ناسنامەى ئەو ناوچەیەیە، هەربۆیە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە ئەو ناسنامەیەى بەرز راگرتووە و فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری بە ناوی “گوێز” نمایش دەکات.

فیلمەکە لە دەرهێنانی هونەرمەند سەڵاحە رەشە و بڕیارە لە شارەدێی تەوێڵە نمایش بکرێت.

بڕیارە نمایشەکە رۆژی پێنجشەممە، بەرواری 2.10.2025، کاتژمێر 3:30ـى پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.

شوێنی نمایشەکە هۆڵی بۆنەکانی شارەدێى تەوێڵەیە.