شارەوانی وادەڵێت

بەشێک لە سەوزاییەکەی دەروازەی قەزای کفری دوای چەند رۆژێک دزرا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە دەروازەی قەزای کفری، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو نزیکەی 800 مەتر زەوی سەوزایی چێندرا، بەڵام دوای سێ رۆژ لەوە بەشێکی سەوزاییەکە دزرا.

عەلی خورشید، سەرۆکی شارەوانیی قەزای کفری بە 964ـی وت، “بەمەبەستی زیادکردنی سەوزایی و نیشاندانی دیمەنێکی جوان لە دەروازەی قەزاکە، بڕیارماندا رووبەرێکی زۆر لە”چیمەن”سەوزایی دابنێین”.

“لە قۆناغی سەرەتا 800 مەترمان دانا، بەڵام شەوی رابردوو لەلایەن دەستێکی نادیارەوە نزیکەی 10 مەتر لەو چیمەنە دزراوە، لەگەڵ دوو بۆری”مەڕەشە”ی ئاودان ئەوانیش براون”،عەلی خورشید وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئاسایشی قەزاکەیان ئاگادارکردووەتەوە بەڵام تا ئێستا ھیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە لەسەر دزینی ئەو سەوزاییانە، وتیشی، “لە سبەینێوە دەست دەکەین بە قۆناغێکی دیکەی زیادکردنی سەوزایی لە ھەمان شوێن”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

شارەوانیی هەولێر: پلانی بەرزكردنەوەی رێژەی سەوزایی خێ...

شارەوانیی هەولێر: پلانی بەرزكردنەوەی رێژەی سەوزایی خێراتر دەكرێت