ئێستا رێژەكە چەندە؟

شارەوانیی هەولێر: پلانی بەرزكردنەوەی رێژەی سەوزایی خێراتر دەكرێت

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، جێبەجێکردنی پلانی ساڵ بۆ ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی رێژەی سەوزایی لە هەولێری پایتەخت بەردەوامە و بە شێوەیەکی خێرا جێبەجێ دەکرێت.

شارەوانیی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا دەڵێن، لەلایەن تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان دەستکرا بە خاوێنکردنەوە و تەختکردنی پانتایەکی فراوانی چەند پارچە زەوییەک لە شەقامی 120 مەتری، نزیک شوقەکانی جیهان سیتی لە گەڕەکی 159ی گوڵان و چەند شوێنێکیتر، بە ئامانجی زیادکردنی

رێژەی سەوزایی لە هەولێر

هەروەها ئەوەش دەخەنەڕوو، بۆ ئەم ساڵیش رێژەیەکی زۆر لە نەمامی جۆراوجۆر ئامادە کراون بەمەبەستی چاندنیان .

“تیمەکانمان هەڵسان بە چاندنی زیاتر لە 500 نەمامی دیکە لە پارکی هەوار لەسەر رێگای بنەسڵاوە، به جۆرێک 300 دار شمشار و 100 داری دەدۆنیا و 100 گوڵەباخ، بەم جۆرەش رۆژانە هەڵمەتەکان درێژەی دەبێت تا گۆڕانکاری لە رێژەی سەوزایی بە شێوەیەكی بەرفراوان رەنگدانەوەی دەبێت”، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر وادەڵێت.

بە پێی زانیاریی پێشووی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بۆ 964، رێژەی سەوزایی هەولێر ئێستا زیاترە لە %20، بەڵام ئەوان ئامانجیان ئەوەیە ئەمساڵ رێژەكە بۆ %30 بەرزبكەنەوە.

لە ساڵی 2024 دا رێژەی سەوزایی لە هەولێر %20 زیادی کردووە

لە ساڵی 2024 دا رێژەی سەوزایی لە هەولێر %20 زیادی کردووە