هەولێر

لە ئێستاوە بەر بە لافاو دەگیرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە گەڕەكی هەولێری نوێ تیمەكانی شارەوانیی سێ، خەریكی پاككردنەوە و فراوانكردنی رێڕەوەكانی ئاو و كەندەكان بوون و گەڕەكەكەیان بۆ ئەگەری بارانی زۆر و لافاو ئامادە كردووە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە 28.9.2025 بڵاویكردەوە، شارەوانیی سێی هەولێر قۆڵی لێ هەڵماڵیوە و رێڕەوی ئاوی سروشتی و كەندەكانیان پاككردەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو شوێنانەی پاككرانەوە، نزیكن لە مزگەوتی حاجی حوسێن، كارەكانیش بە ئامانجی پێشگرتنە لە دروستبوونی لافاو.

زستان و باران بەڕێوەن و شاری هەولێر ئەزموونی تاڵی هەیە و لایەنە پەیوەندیدارەكان نایانەوێت لافاو و پەنگخواردنەوەی ئاو دووبارە ببێتەوە، كە زەرەر و زیان بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت.

هاوكات لە رۆژانی رابردوو تیمەكانی شارەوانی، لە چەند شوێنێكی دیكەی هەولێر رێڕەوەكانیان پاككردووەتەوە و پێدەچێت كارەكانیان بەردەوامیش بێت.

دوو ملیار لەبەردەم حکومەتی خۆجێی هەولێرە تا لافاو زیان...

دوو ملیار لەبەردەم حکومەتی خۆجێی هەولێرە تا لافاو زیانی لێ نەدات