سكاڵا تۆمار كراوە

نمایشە هونەرییەکەی زانکۆی ئەمریکی – سلێمانی کاردانەوەی لێكەوتەوە

964+

ژووری هەواڵ

بانگخوازێکی ئایینی دەڵێت، لە زانکۆی ئەمریکی – سلێمانی، لە نمایشێکدا “سووکایەتی بە نیقاب و ئایینی ئیسلام کراوە و زانکۆکەش ئەمە رەتدەکاتەوە و دەڵێن: ئەمە تەنیا نمایشێکی هونەری بووە بۆ نیشاندانی خەباتی ژنانی کورد لە دژی داعش.

لە چەند رۆژی رابردوو “دیداری کوردناسی” لە زانکۆی ئەمریکی – سلێمانی بەڕێوەچوو، شەوی رابردوو لەگەڵ کۆتاییهاتنی دیدارەکە سەمایەکی جیاواز لە ناو کۆنسێرتێکی (هونەرگەها وڵات) لە زانکۆکە بەڕێوەچوو، لە بەشێکی نمایشەکەدا شەش ژن دەردەکەون، کە جلوبەرگێکی داپۆشراویان لەبەرە و فڕێیدەدەن و لە ژێر ئەم جلانەوە جلی کوردی رەنگاوڕەنگی پیاوانەیان لەبەرە و ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.

حاجی کاروان، بانگخوازیێکی ئایینیە و سکاڵای لە دژی زانکۆی ئەمریکی-سلێمانی تۆمار کردووە، بە 964یشی وت: “ئەوەی ئەنجامدراوە سووکاتییە بە باڵاپۆشی و ژنانی ئیماندار”.

“لە داواکاری گشتی سکاڵام لەسەر زانکۆکە تۆمار کردووە، چونکە ئەم بابەتە نەک هەر ئێمە، زۆر کەس و لایەنی تریشی تووڕە کردووە و جێگەی قبوڵکردن نییە”، حاجی كاروان وای وت.

سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی: دڵخۆشین دیدارەکە هەمووانی کۆکر...

سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی: دڵخۆشین دیدارەکە هەمووانی کۆکردەوە

964 ویستی بزانێت زانكۆی ئەمریكی – سلێمانی رای لەسەر ئەم بابەتە چییە، لەمبارەیەوە هەڵکەوت چەلەبی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی زانکۆكە دەڵێت:  یەکێک لە میوانەکان گرووپی موزیكی “هونەرگەها وڵات” بوون کە لە رۆژئاوای کوردستانەوە ئامادەبوون و لە سێیەم رۆژی دیدارەكەدا بە چەند کارێکی موزیک و شانۆ بەشدار بوون، لە بڕگەیەکدا وەک هێمایەک بۆ رزگاربوونی ژنان لە ستەمی داعش “بورقە”كانی بەریان داکەند و جلی کوردییەکانیان دەركەوت، وەک هێمایەك بۆ كۆتاییهاتنی ئەو رێكخراوە خوێنڕێژە، کە دژی بەها بەرزەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامن، وەک ئازادی و پێکەوەژیان و مرۆڤدۆستی.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی زانکۆی ئەمریكی – سلێمانی هەروەها وتی، “بە دڵنیاییەوە لەم زانکۆیەدا رێزی تەواومان بۆ بەها ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان داناوە، بەهاکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش هەمیشە پارێزراون و لەبەرچاوگیراون”.

“ئامانجی دیداری کوردناسییش لەبنەڕەتدا هەر بۆ خزمەتکردنە بەم میللەتە و کۆکردنەوەی شاعیر، رۆشنبیر، هونەرمەندان و زاناکانی كوردە لە ڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەر و زانستی”، ئەمەش قسەی هەڵكەوت چەلەبییە بۆ 964.

دیداری كوردناسی لە زانكۆی ئەمریكی – سلێمانی لە رۆژانی 25 تا 27ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو.

زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت

زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت