بۆ باشترکردنى

سەرۆکى حکومەت بودجەی پڕۆژەی ئاوی دوکان-سلێمانی زیاد دەکات

964+

وریا فەتاح

بە ئامانجی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی دوکان-سلێمانی بە باشترین کوالێتی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە زیادکردنی گوژمەی پڕۆژەکە بۆ ساڵی 2025.

بەپێى بڕیارێک کە رۆژی 23ـى ئەیلوولی 2025 دەرچووە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی پیشانداوە لەسەر زیادکردنی گوژمەی پڕۆژەی (ئاوی دوکان-سلێمانی3) 398,486,000 دینارەوە بۆ 423,890,000 دینار.

ئەم بڕە پارەیە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2025 دابین دەکرێت و ئامانج لێی دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بە باشترین شێوە و بەرزترین کوالێتی

کێشەى کارەباى پڕۆژەى ئاوى دوکان - سلێمانى چارەسەر بوو

کێشەى کارەباى پڕۆژەى ئاوى دوکان - سلێمانى چارەسەر بوو