سزای زیندانیكردن تاوەکو دوو ساڵە
پەرلەمانی ئێران خەریکی پڕۆژەیاسایێکە؛ لێدوانی بەرپرسان بۆ میدیاكانی ئه‌مریكا تاوانه
فەرهاد حەسەن
په‌رله‌مانی ئێران پڕۆژه یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد كه چاوپێكه‌وتن یاخود هه‌ر جۆره لێدوانێك له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگا میدیایانه‌ی كه به دوژمنایه‌تی وڵات داده‌نرێن، له‌وانه ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌مریكا یان ئیسرائیله‌وه هه‌یه یان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پاره‌یان بۆ دابینده‌كرێت، به تاوان هه‌ژمارده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز به پشتبه‌ستن به میدیاكانی ئێران بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه كه هێشتا پێویستی به پێداچونه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پێداچونه‌وه‌ی ده‌ستور پێش ئه‌وه‌ی ببێته یاسا، چاوپێكه‌وتن یاخود به‌شداریكردن له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگا میدیایانه قه‌ده‌غه ده‌كرێت، سه‌رپێچیكارانیش سزای زیندانیكردنیان له نێوان شه‌ش مانگ بۆ دوو ساڵدا ده‌بێت.
ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی دیكه‌ی میدیای بیانی پێویستی به ئاگاداركردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی هه‌واڵگری ده‌بێت، له‌كاتێكدا سزای په‌یوه‌ندیكردن به باڵیۆزخانه‌ی بیانی، نوسینگه‌كانی رێكخراوه بیانییه‌كان، یاخود دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی نا ئێرانی به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه و مۆڵه‌تی نوسراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، غه‌رامه و زه‌وتكردنی هه‌ندێك مافی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت.
له پڕۆژه یاساكه‌دا سزای توندتر بۆ تاوانه ئابورییه‌كان دیاریكراوه كه له‌ژێر رێنمایی یان چاودێری بیانییه‌كان ئه‌نجامده‌درێن، پێدانی زانیاری به بیانییه‌كان به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی هه‌واڵگری قه‌ده‌غه ده‌كات، هه‌روه‌ها هاوكاری زانستی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه بیانییه‌كان سنوردار ده‌كات كه له لیستی په‌سه‌ندكراودا نین.
هەر له‌پرۆژه‌یاساكه‌دا هاتووه، سزای تاوەکو 30 ساڵ زیندانی له‌خۆده‌گرێت بۆ ئەو لێدوانه سیاسی یاخود یاساییانه‌ی كه به ئاراسته‌ی ده‌زگا هه‌واڵگرییه بیانییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن ئه‌گه‌ر زیان به ئاسایش یان سه‌ربه‌خۆیی ئێران بگه‌یه‌نن، دادگاكانیش ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییان ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌م دۆسیانه‌دا.