لە کارگەیەکى شیش لە هەولێر

ئەو کرێکارەى دوێنێ قاچى لەدەستدا؛ ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ئەو کرێکارەى دوێنێ بەهۆى تەقینەوەیەک لەناو کارگەى شیشى لاجان لە هەولێر قاچێکى لەدەستدا و بەسەختى بریندار بوو، بەڵام ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی میدیکانۆ بە 964ـى وت،” کاتژمێر 7ـى بەیانی ئەو کرێکارە گیانی لەدەستداو و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە”.

وتیشى،”هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بەهۆی ئەو زەبرە بووە کە بەر سینگ و سەری کەوتووە”.

لاى خۆیەوە، ئارام نەجات، بەڕێوەبەرى پزیشکى دادى هەولێر بە 964ـى وت،”تەرمى ئەو گەنجەیان بۆ هاتووە و توێکاریان بۆى کردووە و رادەستى کەسوکارى کراوەتەوە”.

دوێنێ شەممە 27.9.2025  بەهۆی تەقینەوەیەک لەناو كارگەی شیشی لاجان لە هەولێر، كرێكارێك بەناوی یاسین هەردی هەركی، قاچی راستی لەدەست دا، دواتر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە کاتی کارکردن قاچێکی لەدەست دا و هێشتا لە ژێر چاودێری...

لە کاتی کارکردن قاچێکی لەدەست دا و هێشتا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە