دەستەبەسەرداگرتنى مادەى هۆشبەر
دەیانویست بە باڵۆن بیگوازنەوە
پاسەوانى سنوور هەوڵێکى گواستنەوەى مادەى هۆشبەرى پوچەڵکردەوە
964+
وریا فەتاج
هەوڵێکی “باڵۆنی” بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر پوچەڵکرایەوە و دەستگیرا بەسەر زیاتر لە 95 هەزار حەبى هۆشبەر.
فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور رایگەیاند، فەوجی یەکی لیوای شەشی سنوور توانیویانە دەست بەسەر باڵۆنێکدا بگرن 95 هەزار حەبی هۆشبەری جۆری کاپتاگۆنى هەڵگرتبوو و لە 102 کیسەدا دانرابوون.
وەک باسکراوە، جگە لەو حەبانە، 1.6 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری دیکە دەستى بەسەرداگیراوە.
هەرچەندە فەرماندەیى پاسەوانى سنوورى باسى ناوچە سنوورییەکەى نەکردووە، بەڵام بەو پێیەى فەوجی یەکی لیوای شەشی سنوور، کە سەر بە فەرماندەیی ناوچەی شەشەمی پاسەوانی سنوورە، لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سوریا لەرڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا ئەرکی پاراستنی سنووریان لە ئەستۆدایە، کەواتا دەبێت هەوڵەکە لە ناوچە سنوورییەکانى نێوان عێراق و سوریا بوو بێت.
