پیکابێک

لە رووداوێکى هاتوچۆدا منداڵێک گیانى لەدەستدا

964+

وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە کەمێک لەمەوبەر لە سنوورى قەزاى خەلیفان روویدا، منداڵێک بە سەختى بریندار بوو، بەڵام دواتر گیانى لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سۆران بڵاوى کردەوە،” بەداخەوە، ئەو منداڵەی کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبیلێک لە قەزای خەلیفان شێلای، گیانی لەدەستدا”.

بەپێى بڵاوکراوەى بەڕێوەبەرایەتییەکە، رووداوەکە لە جۆرى شێلان و وەرگەڕان بووە کە ئۆتۆمبیلێکى جۆرى پیک ئاپ دێر، لە رێگاى کەمەربەندى خەلیفان، منداڵێکى شێلاوە و دواتریش وەرگەڕاوە.

منداڵەکە تەمەنى پێنج ساڵە، سەرەتا بەسەختى بریندار بووە و دواتر بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانى لەدەستداوە.

ژنێک و نەوەکەى بە رووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

ژنێک و نەوەکەى بە رووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا