هەولێر

ئاگر لە نەخۆشخانەی ژینی تایبەت کەوتەوە

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە نەخۆشخانەی ژینی ئینتەرناشناڵ لەسەر رێگەی هەولێر و کۆیە کەوتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، بەڵام هێشتا بەشێک لە نەخۆشەکان لە ژوورەوە ماون.

پەیامنێری 964 قسەی لەگەڵ یەکێک لە دکتۆرەکان کردووە و دەڵێت، ئاگر لە بەشی پێشوازی نەخۆشخانەکە کەوتووەتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و تەندروستیش لەوێن و نەخۆشەکانیان رزگار کردووە لە مەترسی.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر