گەرمیان

سێ کەس کە دارودەوەنی چەمێکیان سووتاندووە دەستگیر کران 

964+

توانا نەقی

لە گوندی ئەیمەد قادر لە سنووری گەرمیان سێ تمەتبار لەلایەنپۆلیسی دارستانەوە دەستگیر کران کە هەستاو بە سووتانی دار و دەوەن و پوشوپەڵاشی چەمی گوندەکە لەسەر رووباری سیروان.

ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ مەفەرەزەیەکیان لەسەر رووباری سیروان و لە گوندی ئەحمەد قادر سێ کەس کە ماتۆڕێکیان پێبووە دەستگیر کراون کە ئاگری گەورەیان بەرداوەتە سرووشتی ناوچەکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئاگرەکە لەلایەن کارمەندانی پۆلیسی داسرستانەوە کۆنترۆڵکراوە و سێ کەسەکە دەستگیر کراوە و ماتۆرەکەشیان دەستبەسەرە.

ئێستا ئەو کەسانە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەلای دادوەر بۆ کراوەتەوە و لیپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.

پۆلیسی دارستان فریای داربەڕوویەکی بەتەمەن کەوت 

پۆلیسی دارستان فریای داربەڕوویەکی بەتەمەن کەوت