ئاری حەمەسەعید لە باکستەیجی 964
“کەیفم بە پرسیارەکانی نۆکۆمێنت هات تەقلیدی نەبوون”
964+
ژووری هەواڵ
هەرچی ئاری ببینێت بە نوکتە و قسەی خۆش دەستپێدەکات، کەچی لە باکستەیج هەرچی هێنامان و بردمان نوکتەی بەبیرنەما.
لێمان پرسی بۆ هێندە کەتن بەسەر هاوڕێکانت دەهێنیت، لە وەڵامدا چیرۆکە خۆشەکانی لاوی بۆ گێڕاینەوە و وتی، وەختی خۆی لەگەڵ کۆمەڵێ هاوڕێ پێکەوە دەژیایین و کاتێک میوانمان دەهات وا قەناعەتمان پێدەهێنا جنۆکەی تێدایە و یەک لە برادەرەکانمان دەگۆڕی و دەمانخستە ناو دۆڵابەکە و هەرچی بەزمە پێمان دەکرد.جگە لە چیرۆکە خۆشەکانی باسی لە سەرەتاکانی دەسپێکی نواندن کرد و وتی، کاتێک رۆڵی لە یەکەم شانۆیی ژیانی بینیوە لە سەرەتا تا کۆتایی گریاوە و زۆر بەسەرهاتی تریش.
بینەری باکستەیجی 964 بن