"هەموو کەس ناتوانێت بیڵێت"

حەیران ئەو هونەرەی کە دەنگی لە پێدەشتەکانی هەولێرەوە دێ

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

حەیران بەشێکی مێژوو و کلتوری کوردە، بەتایبەت شاری هەولێر، ئێستاش ژمارەیەکی زۆر گەنجان گوێبیستی حەیرانن و حەیرانبێژی لاو ئاشتی عەوێنەیی باش دەیچڕێت.

ئاشتی عەوێنەیی، حەیرانبێژە و بە 964ـی وت، خێزان زۆر گرنگە، من هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ باپیر و داپیرم ژیاوم و باپیرم حەیرانی وتووە لەوەوە من حەزی حەیرانبێژیم بۆ دروست بووە.

وتیشی، جێگای خۆشحاڵییە کە ئێستا گەنجێکی زۆر گوێبیستی حەیرانن و دەبێت بەهەموومان هەوڵ بدەین ئەو حەیرانە بپارێزین بەتایبەت خەڵکی هەولێر، چونکە حەیران تایبەتە بە دەشتی هەولێر.

له‌ هه‌ولێر ده‌رگا له‌سه‌ر ماڵی حەسەن حەیران كرایه...

له‌ هه‌ولێر ده‌رگا له‌سه‌ر ماڵی حەسەن حەیران كرایه‌وه‌