خوێندکارێکى زانکۆى ئەمریکى

“شەرمە کورد لە یەکترى تێنەگات”

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

خوێندکارێکى زانکۆى ئەمریکى لە سلێمانى کە بەشدارى کردووە لە دیدارى کوردناسى زانکۆکەى، بۆ 964 قسەى کرد و دەڵێت: شەرمە میواندارى کوردى پارچەیەکى تر بکەین و لێى تێنەگەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکەمین دیدارى کوردناسى لە زانکۆى ئەمریکى لە سلێمانى بەڕێوە دەچێت، ڤینۆس ئەحمەد کە خوێندکارێکى ئەو زانکۆیەیە، بە 964ـى وت،”لە زانکۆکەمان کوردانى پارچەکانى ترى لێن، باکور، رۆژهەڵات و کوردانى ئێزدى، بەڵام تائێستا کێشەى لێکتێگەشتنمان هەیە”.

“شەرمە، میواندارى کوردێکى پارچەیەکى تر بکەین و لەیەکترى تێنەگەین”، ڤینۆس واى وت.
وەک باسى دەکات، زمانێکى یەکڕیز و یەکگرتوو پێویستە بۆ ئەوەى بەربەستى جیاوازى دیالێکتیکى بشکێت و هەمووان لەیەکترى تێبگەن.
ئەو کە زۆر هەوڵى داوە تا دیالێکتیکەکان فێر ببێت، وەکخۆى دەڵێت: دەتوانم لێیان تێبگەم و هەر شتێکیش تێنەگەیشتم بەدواداچوونى بۆ دەکەم.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کوردناسى لە جیهانى زیرەکى دەستکردا

کوردناسى لە جیهانى زیرەکى دەستکردا