زانکۆى ئەمریکى لە سلێمانى

کوردناسى لە جیهانى زیرەکى دەستکردا

964+
وریا فەتاح

ئەمڕۆ، یەکەمین دیدارى کوردناسى لە زانکۆى ئەمریکی لە سلێمانى بەڕێوە دەچێت و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت کە تێیدا چەندین شارەزاى کوردناسى ناوخۆیى و دەرەکى بەشدارى دەکەن و قسەیان دەبێت.

بەوتەى د. بیلال وەهاب، سەرۆکى زانکۆى ئەمریکى لە سلێمانى کە بۆ 964 قسەى کردووە، وتى،”چەندین بابەتى گرنگى تایبەت بە کوردناسى باس دەکرێت و دەمانەوێت لە رێگەى گەڕانەوە بۆ مێژوو، بابەتى کوردناسى گەشى پێبدەین”.

دیدارەکە، بەبەشدارى میوانى ناوخۆیى و بیانى، شارەزایانى کوردناس لە ناوخۆ و دەرەوە، بۆ ماوەى سێ رۆژ بەڕێوە دەچێت.

لە دیدارەکەدا چەندین پانێڵى گرنگ و پێشەنگاى جیاواز لە ناوەوە و دەرەوەى زانکۆى ئەمریکى بەڕێوە دەچێت و رۆژانە لە کاتژمێر 9:30 تا 5:00ـى ئێوارە، بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سلێمانى باوەش بۆ دیدارى کوردناسى دەکاتەوە

سلێمانى باوەش بۆ دیدارى کوردناسى دەکاتەوە