چاندنى دار لە قەڵاى هەولێر
لە چوارچێوەى نۆژەنکردنەوەکەدا
50 دارى تێدا دەچێنن: قەڵاى هەولێر سەوز دەکرێت
964+
وریا فەتاح
لەچوارچێوەى نۆژەنکردنەوەى قەڵاى هەولێر، سەروو 50 دار لەناو قەڵاى هەولێر دەچێندرێت و دیمەنى قەڵاکە جوانتر دەکات.
فەلاح حەسەن، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر (بەوەکالەت) بڵاوى کردەوە، بۆ گرنگیدان بە ژینگە و جوانترکردنی شەقامی سەرەکی ناو قەڵا، بە ستاندەردی کەلەپووری جیهانی و بە راوێژکاری لەگەڵ رێکخراوی یونسکۆ و بەشی شوێنەواری و ئەندازیاری کۆمسیۆنەکەمان، ئەم دارانە دەنێژرێن.
قەڵای هەولێر لە 506 خانوو پێکهاتووە و لە حوزەیرانی ساڵی 2014 لەلایەن رێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە لیستی کەلەپووری جیهانی دانراوە و وەك کۆنترین ناوچەی جیهان کە ژیانکردن تیایدا بەردەوامە، ناسێندراوە.
بە گوێرەی سەرچاو مێژووییەکان، ماوەی شەش هەزار ساڵە ژیانکردن لە قەڵای هەولێر بەردەوامە، قەڵاکە دەکەوێتە ناو جەرگەی هەولێر و رووبەرەکەی 110 هەزار مەتردووجایە و کۆکەرەوەی شارستانییە کۆنەکانی مێژووە و ناوەندێکی سەرەکیی پێکەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانە لە جیهان.

چاندنى دار لە قەڵاى هەولێر