هەواڵەکان
دێگه‌ڵه: پێشمه‌رگه‌یه‌ک گیانی سپارد و سێیانیش بریندار بوون
ژووری هەواڵ
هێرشی درۆن و مووشه‌كی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران بۆ هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ولێر هێرشی كردبێته سه‌ر تاران.
ئه‌م به‌یانییه به سێ مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر سنووری ناحیه‌ی دێگه‌ڵه و به دیاریكراوی له گوندی ئه‌شكه‌وت سه‌قا، به‌هۆیه‌وه كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
شه‌ڕی ئیسرائیل و ئه‌مریكا و ئێران، هه‌ر ئاگر و درۆن و مووشه‌كباران نییه، به‌ڵكو زیانی ئابووریشی بۆ خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه، ئه‌وه‌تا هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی حکومەتی ئێران بڕیاریدا هەناردەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە بکات، بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ نرخی سەوز و میوە و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە بازاڕه‌کانی کوردستان بەرزبووەوە.
مرۆڤ نازانێ له كوێ ده‌مرێت و له كوێ كۆتایی به ژیانی دێت، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ له رووداوێكی نه‌خوازراودا له هه‌ولێر، سێ كرێكاری به‌نگلادیشی، گیانیان له‌ده‌ست دا، كه گومان ده‌كرێت به خواردن ژه‌هراوی بووبن.
ژمارەیەک گەشتیاری كورد به فڕۆكه روویان لە قەتەڕ كردبوو، به‌ڵام ئێستا گیریان خواردووە و چاوه‌ڕێن به رێگه‌ی وشكانی بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان.
گه‌شتیاره‌كان له رێگه‌ی كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانی و گەشتیاری لە سلێمانییه‌وه چوونه‌ته قه‌ته‌ڕ، به‌ڵام له كوێ بزانن ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێته شه‌ڕ و ئاگرباران و ئاسمانی هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه‌ش داخراوه.