وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم:

120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێم خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی حەوت، خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.9.2025 داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تەمووزی ساڵی 2025 کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

هەموو مانگێک دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا کرد، ئیدی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەو بڕیارە بدات، تا ئێستاش موچەی مانگەکانی 7 و 8 و 9ـی ئەمساڵی موچەخۆرانی کوردستان نەدراوە، ئەوە جگە لەوەی موچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو وەک بەفرەکەی پار توایەوە و کەس باسی ناکات.

كوردستان داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نارد

كوردستان داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نارد

هەرێم داهاتى نانەوتى رادەستى بەغدا کرد

هەرێم داهاتى نانەوتى رادەستى بەغدا کرد