ئایفۆن دەتوانێت زۆرترین وهرگێڕان بكات
واتسئاپ تایبەتمەندی وەرگێڕان بۆ چهندین زمان دەخاتەڕوو
964+
فهرهاد حهسهن
تەپڵیکەیشنی (واتسئاپ) کە سەر بە کۆمپانیای “مێتا”یە، تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ وەرگێڕانی پەیامەکان خستەگەڕ، كە لە مۆبایلەکانی ئایفۆن و ئەندرۆید بەردەستە و وەرگێڕانی پەیامەکان بۆ زمانە دڵخوازەکانی بەكارهێنەران دەكات.
لهرێگهى ئەو تایبەتمەندییەوه رێگە بە وەرگێڕانی پەیامەکان بۆ زمانە دڵخوازەکان دەدات، لە گفتوگۆ تاکەکەسییەکان یاخود لە گروپەکاندا، تەنانەت پەیامەکانی ناو چەناڵەکانیش، بەپێی ئەوەی کۆمپانیاکە بڵاویکردەوە.
دەتوانرێت ئەو تایبەتمەندییە چالاک بکرێت لە ڕێگەی گوشارخستنێکی درێژ لەسەر پەیامەکە و هەڵبژاردنی (وەرگێڕان)، پاشان دیاریکردنی ئەو زمانەی کە دەتەوێت لێیەوە یان بۆی وەربگێڕدرێت.
سەرەتا بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لە زمانی ئینگلیزی، ئیسپانی، هیندی، پورتوگالی، رووسی و عەرەبییەوە وەرگێران بۆ پەیامەكان بكەن، لە کاتێکدا بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەتوانن لە 19 زمانەوە وەربگێڕن و بۆیان وەربگێڕدرێت.