شۆفڵە خنجیلەکە

بە بچووکی نییە و ئیشەکانی گەورەیە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

شۆفڵێکی بچووک چەند کارێکی جیاوازی پێدەکرێت و رۆژانە شەش بۆ حەوت کاتژمێر و لە بری سێ چوار کرێکار کار دەکات، لە یەک کاتژمێر نزیکی شەش لیتر گاز دەخوات.

کارمەند سەیفەدین، خاوەنکارە بە 964ـی وت، ئەوان خۆیان ئەو ئامێرەیان لەدەرەوەی وڵات هێناوە و نرخی سەروو 20 هەزار دۆلارە و چەند کارێکی پێدەکرێت، و لە بری چەند کەسێکیش کاردەکات”.

وتیشی،” ئامێرەکە قەبارەی بچووکە و دەتوانێت بچێتە ناو ژوورە و کارئاسانی تەواوی بۆ ئێمە کردووە”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی