رۆژنامه‌ى وەقائیعی عێراقی بڵاویكرده‌وه
ده‌رماڵه زیادكراوه‌كه‌ى مامۆستایانى عێراق كه‌وته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى دادى عێراق ژماره نوێی رۆژنامه‌ى وه‌قائیعی عێراقی ده‌ركرد و یه‌كێك له‌و یاسایانه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه تایبه‌ته به جێبه‌جێكردنى زیادكردنى ده‌رماڵه‌ى مامۆستایان.
دوێنێ سێشه‌ممه ژماره 4841ـى ئه‌م رۆژنامه‌یه بڵاوكرایه‌وه و تیایدا هەموارکردنەوەی یەکەمی یاسای وەزارەتی پەروەردەی عێراق ژمارە (22)ی ساڵی 2011 بە ئامانجی باشترکردنی بارودۆخی پەروەردەکاران لە ناوچە گوندنشینەکان بەتایبەت مامۆستایان و مامۆستایانی وانبێژ و خۆبه‌خش ده‌گرێته‌وه، له‌ناو هه‌مواره‌كه‌دا ئاماژه به زیادكردنى ده‌رماڵه‌ى مامۆستایان له 150 هه‌ازر دیناره‌وه بۆ 300 هه‌زار دینار كراوه.
پێشتر ئەحمەد سابیر گه‌رمیانى، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان به 964ـى وتبوو، به‌مه‌به‌ستى سوودمه‌ندبوونى مامۆستایانى هه‌رێم له‌و زیادكردنه سه‌ردانى به‌غدایان كردووه و له‌گه‌ڵ نه‌قابه‌ى مامۆستایانى عێراق له‌هه‌وڵدان ئه‌م هه‌مواره هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌رچی په‌يوه‌ندی به موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه هه‌یه له به‌غدایه بۆیه پێویسته مامۆستایانى هه‌رێمیش له زیادكردنى ئه‌م ده‌رماڵه‌یه سوودمه‌ند بن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێویسته لایه‌نى هه‌رێمى كوردستان چ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده یان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌مانكات نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا به جدی كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن، چونكه ده‌ڵێت “مامۆستایانى كوردستان مافى خۆیانه له‌و زیادكردنه سوودمه‌ند بن”.