بەرزبووەتەوە

نرخی نەوت لە بن 68 دۆلارە

964+

توانا نەقی

نرخی نەوت دوای دابەزینی بۆ ماوەی چەند رۆژێک ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانی رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و چەند سەنتێکی ماوە بگاتە 68 دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 69 دۆلار و 75 سەنت دیاری کراوە و بەڕێژەى 0.12% بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 63 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهەمانشێوە بەڕێژەى 0.14%، بەرزبووەتەوە.

کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا کاریگەری لەسەر ئەم بەرزبوونەوەیە هەیە و لەلایەکی دیکەشەوە تا کێشە بۆ  هەناردەی نەوتی هەرێمیش زیاد بکرێت نرخەکە بەرزتر دەبێتەوە.