ئاسایشی سلێمانی: ئەو دوو چەکدارەی تەقەیان لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا کرد هەڵگری بیری توندڕەوین – وێنە؛ ئاسایشی سلێمانی
ئاسایشی سلێمانی:
“ئەو دوو چەکدارەی تەقەیان لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا کرد هەڵگری بیری توندڕەوین”
964+
شۆڕش قادری
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ئەو دوو چەکدارەی تەقەیان لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا کرد، دانیان بەوەداناوە کە هەڵگری بیری توندڕەوین.
تەقە لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا کراوە و پۆلیسێک بریندار بووە
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 23.9.2025 لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، دوو چەکدار تەقەیان لە بنکەی پۆلیسی ئەو گەڕەکە کرد و لە رووداوەکەدا پۆلیسێک بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەگەڵ پاسەوانەکانی ئەو بنکەیە، توانرا هەردوو چەکدارەکە دەستگیر بکرێن لەلایەن هێزەکانی پۆلیس”.
دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، تۆمەتباران دانیان بەوەداناوە کە هەڵگری بیری توندڕەوین
ئەماژە بەوەشکراوە، لەسەر ئەو رووداوە دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش بەمەبەستی هاوکاریکردنی هێزەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە و دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ تۆمەتباران، دانیان بەوەداناوە کە هەڵگری بیری توندڕەوین.
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.