هیوا سوعاد لە باکستەیجی 964
“هەرچی ئەندامی سەندیکایە زەوی وەرگرتیە”
964+
ژووری هەواڵ
هیوا سوعاد بەرنامەی تەکسی 964ـی بە دڵ بووە و لە باکستەیج دەڵێت، پێم باشە پرسیارەکان هێشتا کراوەتر بێت و میوانەکە خەمی دڵی خۆی هەڵڕێژی.
دەربارەی گلەیی کردن لە سەندیکای هونەرمەندان لەلایەن بەشێکی زۆر لە هونەرمەندانەوە کە ناکرێنە ئەندام وتی، ئەوانەی کە خۆیان نابنە ئەندام، لەملاو لەولا لۆمەی سەندیکا دەکەن، یانیش دوای ئەوەی واستە دەکەن و قبوڵ ناکرێن، بەهەمانشێوە، بەڵام ئێمە هەر هونەرمەندێک نەخۆش بووبێت، بە زیادەوە هاوکاریمان کردەوە و سەردانیشتمان کردووە.
هاوکات باسی لە چیرۆکێکی خۆشی خۆیکرد کاتێک باوکی وەفات دەکات، یەکێک لە میوانەکان لەبری سەرەخۆشیکردن لە خۆی لە برادەرەکەی کردووە و بەویشی وتووە، سەلام لە باوکت بکە.