دەستبەسەرداگرتنى تۆڕى راوچیان لە چەمى دێوانە
دەربەندیخان
وەرزى قەدەغەى راوەماسى نییە؛ بەڵام دوو تۆڕى راوچیان دەستیان بەسەرداگیرا
وریا فەتاح
سەرەڕاى ئەوەى وەرزى قەدەغەى راوەماسى کۆتایى هاتووە، بەڵام لە چەمى دێوانەى سنوورى دەربەندیخان، دوو تۆڕى ماسیگرتن دەستیان بەسەرداگیرا.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، چەمی دێوانە لە سنووری قەزای دەربەندیخان راوکردنی ماسی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و رێگە پێدراونیە لەهیچ کاتێکدا ڕاوی تێدا بکرێت، هەربۆیە لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان بەردەوام چاودێری دەکرێت .
وەک باسکراوە، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بۆسەر چەمی دێوانە، توانیان دەست بگرن بەسەر دوو تۆڕی ماسی گرتن کەلەلایەن سەرپێچیکاران دانرابوون.