هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم
نرخی نه‌وت تاوه‌كو 42 سه‌نت روو له دابه‌زین ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نرخی نه‌وت به‌رده‌وام بوو له دابه‌زین، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 42 سه‌نت كه ده‌كاته رێژه‌ی 0.63% دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 66.15 دۆلار، هاوكات نه‌وتی خاوی ئه‌مریكای رۆژئاوای ته‌كساس 36 سه‌نت كه ده‌كاته رێژه‌ی 0.58% دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 61.92 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌كاتێكدایه، رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی له نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بۆری نه‌وت له رێگه‌ی توركیاوه، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ئازاری ساڵى 2023ه‌وه، هه‌نارده‌كردنه‌كه‌ى راگیراوه.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، هه‌نارده‌كردنی نزیكه‌ی 230 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.