دیسانەوە 964 ئیشی خۆی كرد

مەنهۆڵەكانی شەقامی مسیۆ میتران چاككران و سەرەكەشیان گیرا

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو، 964 لەكارێكی مەیدانیدا بەدواداچوونی بۆ مەنهۆڵەكانی شەقامی مسیۆ میتران كرد، ئەمڕۆ شارەوانی سلێمانی بەكارەكە هەستاو مەنهۆڵەكانی چاككردەوە.

مەنهۆڵەكان دەكەونە ناوەڕاستی شەقامە سەرەكییەكەوە، راگرەكانی تێكچوبوون و بەشێكیشی رۆچوبوون، ئەمەش گرفتی بۆ شۆفێران و تەنانەت پیادەڕەوانی شەقامەكەش دروست كردبوو، چونكە هەم قوڵییەكی زۆری هەیە و هەڵكەوتەی شوێنی مەنهۆڵەكەش خراپە.

لەبارەی چاككردنی مەنهۆڵەكانەوە، مەحمود محەمەد بەڕێوەبەری بەشی چاككردنی ئاوەڕۆ لە شارەوانی سلێمانی بە 964ی وت، “دەستخۆشی لە تۆڕی 964 دەكەین، ئێوە خزمەتی خۆتان كرد و ئێمەش ئەركی خۆمان جێبەجێكرد، پێشوتریش ئاگادار بووین و لەهەوڵی ئەوەدابووین كە چۆن چارەسەری بكەین، ئەمڕۆ تیمەكانمان ناردە شوێنەكە، ئەمجارە بەشێوەیەكی زۆر باش سەری مەنهۆڵەكانیان گرتووە و كارەكەیان تەواو كردووە”.

وتیشی، یەكەمجار نییە و چەند جارێكی دیكەش مەنهۆڵەكان چاكسازییان تێدا كراوە، مەنهۆڵەكەش قوڵە و پشتی زێرابی سندوقی سەرەكییە، شوێنەكەش هاتوچۆی زۆر لەسەرە و قەرەباڵغە، بۆیە وامان كرد زوو بەدەم كارەكەوە بچین و تاوەكو گرفت دروست نەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، چوار مەنهۆڵ لەسەر شەقامەكە هەن، دوانیان لەقەراغی شەقامەكەن و گرفتیان نییە، ئەو دوانەی دەكەونە ناوەڕاستی جادەكەوە هەردووكیمان چاككردووە و وامان لێكردووە جارێكی دیكە گرفتی بۆ دروست نەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو چاكسازییەی ئەمجارە تێیدا كراوە باوەڕناكەم دوبارە تێكبچێتەوە، چونكە كارەكەمان بەجۆرێك كردووە كە راگرەكانی خۆیمان چاككردووە و بە تەبەقی پلێتی ئاسنی 15 ملم بەشێوەی (سی ئێن سی)، دامان پۆشیووە و لەگەڵ شەقامەكە هاوسەنگ كراوە، بۆئەوەی جارێكی دیكە ئاستەنگی هاتوچۆ لەو شەقامە دروست نەكات.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

مەنهۆڵێک کێشەکەیە؛ شیشەکانی نەبن پێنج مەتر دەکەویتە چ...

مەنهۆڵێک کێشەکەیە؛ شیشەکانی نەبن پێنج مەتر دەکەویتە چاڵەوە