پارێزگاری هەولێر:

“تەندروستی زەکەریا زۆر باشە و هەواڵی نەخۆشکەوتنی راست نییە”

شۆڕش قادری

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، تەندروستی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵا زۆر باشە و هەواڵی نەخۆشکەوتنی دوورە لە راستییەوە.

بەپێی روونکردنەوەیەکی پارێزگاری هەولێر، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی هونەرمەندی دیاری کورد زەکەریا عەبدوڵڵا بە نەخۆشیی، ئەمڕۆ شەممە 2025.9.20 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پەیوەندی پێوە کردووە و لە رەوشی تەندروستی پرسیوە.

هونەرمەند زەکەریا سوپاسی پارێزگاری هەولێری کردووە بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە و وێڕایی ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو دەنگۆیانە، ئاماژەی بەوەداوە، تەندروستی زۆر باشە و هەواڵی نەخۆشکەوتنەکەشی دوورە لە راستیییەوە.

ئەم روونکردنەوەی پارێزگاری هەولێر دوای ئەوە دێت کە چەند ڕۆژێکە لە چەند ماڵپەڕ و ئەکاونتێکی سۆشیاڵ میدیا، دەنگۆی تووشبوونی هونەرمەندی دیاری کورد زەکەریا عەبدوڵڵا بە نەخۆشیی شێرپەنجە بڵاوکراوەتەوە.