یەکێکە لە چایخانە کۆنەکانی پایتەخت

رێکخراوێکی هۆلەندی پاسکیلێک بەدیاری دەبەخشێتە چایخانەی مام خەلیل

شۆڕش قادری

رێکخراوێکی هۆلەندی پاسکیلێک بەدیاری دەبەخشێتە چایخانەی مام خەلیل لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کە یەکێکە لە چایخانە کۆنەکانی پایتەخت و خەڵكێکی زۆر رووی تێدەکات.

محەمەد خەلیل خاوەنی چایخانەکە بە 964ـی وت، “هۆڵەندا بە پاسکیل و گوڵی جوان مەشهورە، رۆژێک ئەندامانی رێکخراوێکی ئەو وڵاتە هاتوون و سەرسام بوون بە چایخانەکەمان، بۆیە پاسکیلێکیان بەدیاری پێبەخشیوین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، جار بەجار چایخانەکە نۆژەن دەکەنەوە و جوانکاری تێدا دەکەن، بەڵام وەک خۆی دەمێنێتەوە و لە دوای خۆیشی بۆ نەوەکانی جێدەهێڵێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری